پارتی: هێرشەكە كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ تاران دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەولێر كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی هەولێر و تاران دەبێت و دەڵێت، “پارتی قسەی خۆی لەو بارەوە دەبێت”.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هێرشەكەی سەر هەولێر لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران دەبێت، پێویستە هۆكارەكەی ئاشكرابكەن.

ئاماژەی بەوەكرد، دوای حكومەتی هەرێم، پارتی دیموكراتی كوردستانیش قسەی لەسەر ئەو هێرشە دەبێت.

بە خوێندنەوەی ئاراس حەسۆ، “هێرشەكەی تاران پەیوەندیی بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە هەیە”.

شەوی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایە سەر هەولێر و سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە بردنەوە لە هیلاس ڤیرۆنا گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی دواتر

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share