سەرۆك كۆماری عێراق هێرشەكەی هەولێر بە تیرۆرستی ناودەبات و داوای یەكهەڵوێستی دەكات.
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێكی تیرۆرستیی ئیدانەكراوە، كاتە مەترسیدارەكەشی كە هاوكاتی دەستپێشخەریی دەرچەی سیاسییە، ئامانج لێی ڕێگرییە لە شایستە دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا.
وتیشی، “پێویست بە وەستانەوەی شێلگیرانە دەكات دژ بە هەوڵەكانی ڕاكێشانی وڵات بۆناو كێشمەكێش، لەسەرمانە ڕیزەكان یەكبخەین بۆ پشتیوانیی هێزە ئەمنییەكانمان و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی دەرچوو لە یاسا”.
استهداف أربيل جريمة ارهابية مُدانة، وتوقيته المُريب مع بوادر الانفراج السياسي يستهدف عرقلة الاستحقاقات الدستورية بتشكيل حكومة مقتدرة. يجب الوقوف بحزم ضد محاولات زج البلد في الفوضى،وعلينا توحيد الصف لدعم قواتنا الأمنية وترسيخ مرجعية الدولة ومكافحة الارهابيين الخارجين عن القانون.
— Barham Salih (@BarhamSalih) March 13, 2022
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، دوای هێرشەكە دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستی” گەڕەکێکی شاری ھەولێر بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كراوەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.