موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید دەكات.
ماڵپەری “ئاڕ تی”ی عەرەبی بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی ڕابردووی نێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا، سەدر، جەعفەر سەدری ئامۆزای پێشنیازكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
جەعفەر سەدر، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هەریەك لە نوری مالكی، مەسعود بارزانی، محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەرەوە كردووە و باسیان لە دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق كردووە.