پارە لە بانكەكاندا نییە
دابەشكردنی مووچەی تەندروستی دوادەكەوێت

بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكانەوە دوادەكەوێت.

ئەمڕۆ لیژنەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەی تەندروستی لە سلێمانی سەردانی بانكەكانیان كردووە، سەرچاوەیەك لەنێو ئەو لیژنانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە بانك پێیان وتین پارەیان لە بەردەستدا نییە.

وتیشی، “بە چەكی بانكەوە گەڕاینەوە و داوایان لێكردین كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ جارێكی دیكە بچینەوە بانك”.

هاوكات سەرچاوەیەك لە بانكی ڕەشید لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندراوە و خۆمان بۆی ئامادەكردووە، بەڵام سەبارەت بە بوون و نەبوونی پارە و دابەشكردن یان دواكەوتنی مووچە هیچ لێدوان و زانیارییەك نادەین.

لای خۆیەوە حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوەی لەسەر ئەوانە دابەشكردنی چەكی بانكییە و ئەو كارە لەلایەن فەرمانگەكەیانەوە ئەنجامدراوە و بەسەر لیژنەكانی مووچەی تەندروستیدا دابەشكراوە.

دەربارەی بوون و نەبوونی پارە لە بانكەكاندا، حەسەن ڕەشید وتی، هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە نییە و بانكەكان ئاگاداری ئەو پرسەن.

لەگەڵ ئەوەی 10 ڕۆژی مانگی ئازار تێدەپەڕێت، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت به‌راورد به‌ ئێواره‌ى دوێنێ كه‌مێك به‌رزبووه‌وە

بابەتی دواتر

دۆلار له‌سه‌روو 147 هه‌زار دینار مایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share