نرخى نه‌وت به‌راورد به‌ ئێواره‌ى دوێنێ كه‌مێك به‌رزبووه‌وە

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌راورد به‌ ئێواره‌ى دوێنێ كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینی.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا، نرخى نه‌وتى برێنت به‌ 114 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ 110 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ نرخى نه‌وت بۆ 112 دۆلار دابه‌زى له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌یانى چوارشه‌ممه‌ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نه‌وت گه‌یشتبووه‌ 131 دۆلار.

بابەتی پێشتر

خلێفی توڕە بووە.. پاریس بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت

بابەتی دواتر

پارە لە بانكەكاندا نییە<br> دابەشكردنی مووچەی تەندروستی دوادەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share