قەیرانی كەپەك-یش بەڕێوەیە.. حكومەت پێچەوانەی ویستی پەرلەمان بڕیاریداوە

لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی كەپەك بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، حكومەت و وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارەكەیان داوە، بڕیارەكە پێچەوانەی بۆچوونی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان بووە.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆرمەلایەتیی فەیسبووك اشكرایكردووە، “بە بڕیاری حکومەت، هاوردەی کەپەک لەسەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە ڕاگیراوە و قەدەغەیە، ئەگەرچی ئێمە لە لیژنەی کشتوکاڵ دژی بووین و پێمانوابوو قۆرخکاریی دروستدەکات و پێویستە ڕێگا بە هاوردەی بدرێت، تا خاوەن ئاژەڵ و کێڵگە پەلەوەرییەکان زەرەر نەکەن، بەڵام هەر بڕیارەکەیاندا”.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، دوای قەدەغەكردنەكە، “حزب و بەرپرسی دەستڕۆیشتووی ناو دەسەڵات” بە بازرگانەکانیان وتووە دەتوانن کەپەک بە قاچاخ هاوردە بکەن، كە پێی دەگوترێت “باری تەنسیق”، بەشێوەیەك، بۆ هەر 25 تەنێک پێنج هەزار دۆلار بدەن و 500 دۆلاریش بۆ نووسینگە (ئەو نووسینگانەی كاری داخڵكردنی باری قاچاخ دەكەن).

عەبدولستار مەجید دەشڵێت، “ئەو پارەیە ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت و دەچێتە گیرفانی حزب و شەخسی دەستڕۆیشتوو، کە دواجار خەڵک دەبێت باجەکەی بدات”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

بابەتی دواتر

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share