مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: دوای ڕاپەرین ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماند

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە دوای ڕاپەرین ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماند.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كچان و ژنانی خۆڕاگری كوردستان دەكەین كە سەرەڕای لەمپەڕەكان و وێڕای تاوانەكانی دژ بە ژنان، كە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەكی بەدناو لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانیاندا، لە خەباتی ڕێكخراوەییان بەردەوامن.

دەشڵێت، “یەكێتیی هەر لەسەرەتای تێكۆشانی هەمەلایەنییەوە و لە سۆنگەی بڕوابوونی بەوەی ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت كایەكانی ژیانی كۆمەڵی كوردستانن، زەمینەی ڕەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێكهێنانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی ڕەخساند، دوای ڕاپەڕینیش ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماند و ڕێكخراوەكەشیان چالاكانەتر بووە داكۆكیكەری مافەكانی ژنان هەر بۆیە سەرۆك مام جەلال هەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیهێنەری خواستەكانیان بووە”.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك مام جەلال لەساڵی 2002دا هەردوو بڕیاری 59 و 62ی دەركرد كە یەكەمیان تایبەت بوو بە مامەڵەكردنی بكوژانی ژن بە بیانووی شەرەف وەك تاوانبار تا لە یاسا و دەستی دادپەروەری قوتارنەبن، ئەوی دیكە ڕێگریكردن بوو لە فرەژنی. جگەلەوانەش بواری زیاتر ڕەخسێندرا بۆ بەشداریی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیار و چەندین دەزگای حكومی و مەدەنیشی بۆ داكۆكی و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆڵی ژنان دامەزراند.

لە بەشێكی دیكەیدا هاتووە، “سەرەڕای ئەوانە بەداخەوە ئێستا ئاماری پێشێلكارییەكانی دژ بەژنان ڕوو لە هەڵكشانە و ئاماژەكان ترسناك و مایەی شەرم و نەنگین. بۆیە گشت هەوڵەكانمان زیاتر چڕدەكەینەوە بۆ پارێزگاری لە مافەكانی ژنان و ڕێگریكردن لەو هەڕەشە و پێشلكارییانەی بەهەر پاساو بیانوویەكەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چونكە ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بەمەترسیی و دژایەتیی بۆسەر مرۆڤایەتیی و تەواوی ناوەند و دامەزراوەكان و كوردەواریی دەزانین بۆیە چیتر ئەوانە لای ئێمە جێگەی قبوڵكردن نابێت”.

لە كۆتایدا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەڵێنی داكۆكیكردنی بەردەوام و شێلیگێرانە بۆ ژنانی كوردستان دووپاتدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەك بۆ كەمپەسی خانەقین دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

پلاندانانی عێراق: قەبارەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و دەڵێت،” نامەیەكمان بۆ…
Total
0
Share