ئومێد خۆشناو: پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات و سزاى گرانفرۆشان ده‌ده‌ین

پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی نرخی خۆراك جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، له‌ ئەمڕۆوه‌ چاودێرییه‌كی چڕ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بازاڕ و هه‌ر كه‌سێكیش نرخی كاڵاكان گران بكات، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى گرانكردنى نرخى خۆراك و شمه‌كه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هاوڵاتییان “دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، هیچ پێویست به‌ دڵه‌ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراك و تا یه‌ك ساڵ، به‌شه‌ خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه‌، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بووه‌ و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه ‌و ده‌کرێ”.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:

ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و چاودێری بازاڕ کۆبووینه‌وه‌ و بڕیارماندا، تیمه‌کان به‌ ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێك به ‌گران کاڵا بفرۆشێت رێكاری توندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

هه‌ندێ خۆراك نه‌ك له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق گران بووه‌، به‌ڵکو له‌ ئاستی جیهان نرخی به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ توانای تیمه‌کانی ئێمه‌ نیه‌.

هه‌روه‌ها هاوشاریانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، هیچ پێویست به‌ دڵه‌ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراك و تا یه‌ك ساڵ، به‌شه‌ خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه‌، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بووه‌ و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه ‌و ده‌کرێ.

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هه‌ولێر

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ هاوڕێكانی جێهێشتووە

بابەتی دواتر

ئالێگری كۆتایی هاتنی وەرزی سێیەم یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share