پوتین لیست بۆ وڵاتانی نادۆست دروستدەكات

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، نووسراوێکی فەرمیی دەرکرد، حکومەتی وڵاتەكەی ئاراستە کرد لیستێک بۆ ئەو دەوڵەتانە دروست بکات، کە “هەڵوێستی نادۆستانە”یان بەرامبەر بە ڕوسیا گرتووەتە بەر.

بە پێی نووسراوەكەی پوتین، پێویستە حکومەتی ڕوسی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لیستێک بۆ ئەو دەوڵەتانە ئامادە بکات، کە ڕێوشوێنی دژ بە هاوڵاتی و لایەنە ڕوسییەکان دەگرنە بەر.

سەرۆكی ڕوسیا فەرمانیشیكردووە، کۆمپانیا ڕوسییەکان بۆیان دەبێت بە ڕوبڵی ڕوسی قەرزەکانیان بۆ خاوەن قەرزەكان لە وڵاتانی ناو لیستەکە بدەنەوە.

بڕیارەكەی پوتین بۆ پۆلێنكردنی وڵاتانی نادۆست، دوای سەپاندنی چەندین سزا دێت بەسەر سێکتەرە جیاجیاکانی ئابوریی ڕوسیادا لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواییەوە، پاش ئەوەی مۆسکۆ هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، وڵاتانی خۆرئاواش لە وەڵامدا بەو سزایانە ئابوریی وڵاتەکە و چەندین کەسایەتیی دەسەڵاتداری ڕوسیا و چەندین سەرمایەداریشیان کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینکن: سەرنجمان لەسەر ئامانجە سەرەتاییەکانمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share