ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم: دەست بەدابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین بكرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم پاشەكەوتكردن یان دواخستنی مووچەی تاوتوێنەكردووە، بەڵكو وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.

دەربارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوەی لە بەشێك لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باسی لێوەدەكرا لەبارەی پاشەكەوتی مووچە و دواخستنی بەهیچ شێوەیەك لە كۆبوونەوەكەدا باسنەكرا.

وتیشی، “بەپێچەوانەوە جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە بەردەوامی بە گفتوگۆكان بدرێت لەگەڵ حكومەتی ناوەند بەمەبەستی ناردنی 200 ملیار دینارەكە”.

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپێردرا تا ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە بكات.

هەروەك لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم بڵاوكرایەوە و تیایدا هاتووە، گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا و پارێزگاکان كرا، ئەم لیژنەیە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی ئابورییەوە‌ پێکهێنرا بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو ڕسومات و کرێ خزمەتگوزارییانەی کە دامودەزگاکانی حکومەت کۆیاندەکەنەوە، لەپێناوی ئەوەی جارێکی تر ئەو داهاتانە بخرێنەوە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

دەەشڵێت، لە گرنگترین پێشنیارەکانیش کە لە ڕاپۆرتەکدا هاتبوو، پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان و بایەخی برەودان و پێشخستنی سیستمی ئەلیکترۆنی تۆماری داهاتەکان و لابردنی ئاستەنگەکان ڕۆتین و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئەو سیستمە ئەلیکترۆنیە بۆ ڕای گشتی و خستنەڕووی بوارەکانی خەرجکردنیان بوو.

دوای گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکان، ئەنجومەنی ئابوری پێشنیارەکانی پەسەندکرد و بڕیاردرا بە جێبەجێکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی تۆكمە‌، بە جۆرێک لایەنی بەرپرسیار و پرۆسەی جێبەجێکردن و ماوەی پێویست بۆ هەر پێشنیارێک دیاری بکرێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئابوری و دارایی کرا و جەخت لە پێویستیی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان کرا، لە هەمانکاتدا هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی هەرێم و مووچەی مووچە‌خۆران. هەروەها ئەنجومەنی ئابوری، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە.

بابەتی پێشتر

سه‌در پێنج پێشنیاز سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخ دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن <br> بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها تاوانبارە سەرەكییەكە سزا درا
هیچ تۆمەتبارێكی كۆمەڵكوژكردنی خانەوادە كوردەكەی كۆنیا لە زیندان نەما

جگە لە تاوانباری سزادراو، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی خانەوادە ‏كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرابوون، ئازادكران.‏ ئێوارەی ڕۆژی 30ی…
Total
0
Share