هیندستان..لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە 14 كەس گیانیان لەدەستدا، كە ئەندامی یەك خێزان بوون.

پۆلیسی هیندستان ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات ئاشكرایكردووە، پاسێكی بچوك لە ڕێگایەكی خێرای باشووری وڵاتەكە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا كێشاوە و لە ئەنجامدا 14 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەیانیی زووی ئەمڕۆدا ڕوداوەكە ڕویداوە و هۆكاری ڕوداوەكەش گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی شۆفێری پاسەكە خەوی لێكەوتووە.

میدیاكانی هیندستان ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن، تەنها چوار منداڵیش لەو ڕوداوەدا ڕزگاریان بووە ئەوانیش بە سەختی بریندار بوون، كە سەرجەم قوربانییەكان لەنێو پاسەكەدا بوون.

ئەو خێزانە گەورەیەی كە توشی ئەو ڕوداوە بوون، بەرەو گەشتێكی ئایینی بەرەو ڕۆژئاوای هیندستان بەڕێكەوتوون.

ڕوداوەكەش لە نزیك گوندی مادارپوور لە ناوچەی كۆنۆڵ ڕویداوە لە باشووری حەیدەر ئاباد.

بەگوێرەی ئامارەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا، 200 هەزار كەس بە ڕوداوی هاتوچۆ لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەو نامەیەی خامنەی کە بە دەستی پوتین نەگەیشت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی داوا دەکات ڕێککەوتنامەی شەنگال وەک خۆی جێبەجێبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share