هەرێم كەمال ئاغا: دەرگای خۆپاڵاوتن سێبارە بكرێتەوە یان نا، كاندیدمان بۆ سەرۆك ‏كۆمار ناگۆڕێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێـتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕوونكردنەوە دەدات، تەئكیددەكاتەوە “یەكێتی كاندیدەكەی ناگۆڕێت”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پرسی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی خستووەتەوە بەردەم پەرلەمانتاران، نەك دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاماژەی بەوەكرد، “ئێمە پێشتر ڕێككەوتنمان بۆ دیاریكردنی كاندید لەگەڵ لایەنەكان نەبووە، لە دانوستانەكانمان لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو بابەتە گەیشتینە بنبەست”، دووپاتیشیدەكاتەوە، “یەكێتی هیچ بڕیارێكی نییە بۆ گۆڕینی كاندیدەكەی و ئەو بابەتە لای ئێمە جێگیرە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی باسی لەوەكرد، كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن، یاخود ڕاگرتنی، لای یەكێتیی وەك یەكە و هیچ بڕیارێك نییە كە كاندیدی دیكە پێشكەش بكەن.

بڕیارە سبەینێ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و چاوەڕواندەكرێت لەڕێگای یاداشتێكە داوا بكرێـت بۆ جاری سێیەم دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا وێستگە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكەی كۆنترۆڵكرد

بابەتی دواتر

گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی مۆسكۆ و كیێڤ "ڕێڕەوی مرۆیی" لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share