كفری.. هاوڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرێك لە كفری لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

موقەدەم عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بەناوی (سەهێڵ خورشید عزیز) لەدایکبووی 1960 پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنەی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران.

وتەبێژەكەی پۆلیس ڕوونیشیكردەوە، تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکیی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی…
Total
0
Share