زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی بیستندان

لەمڕۆدا کە ڕۆژی جیهانیی بیستنە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات کە زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی هەستی بیستندان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک بەرامبەر بە کێشەکانی بیستن و تەندروستیی گوێچکەکان.

لە ڕۆژی جیهانیی بیستندا، کە ڕێکەوتی 3ی ئازاری هەموو ساڵێک دەکات و ئەمساڵ لە ژێر دروشمی “گرنگی بە بیستنت بدە و بە درێژایی ژیان خاوەنی بە” یادی دەکرێتەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی(WHO)  ڕێنمایی دا بەرامبەر مەترسییەکانی لەدەستدانی بیستن و هۆشداری ئەوەی دا کە زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە تەمەنی نێوان 12 تا 35 ساڵیدا لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی هەستی بیستنیاندان.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو مەترسییانەی لەدەستدانی بیستن، هۆکارەکەیان بۆ زیادەڕۆییکردن لە گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز و دەنگە بەرزەکانی تر دەگەڕێتەوە، کە گوێچکەکان ئازاردەدەن و کاریگەریی مەترسیداریان لەسەر تەندروستیی جەستەیی و ئەقڵی دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەربازە ئەمریكییەكانی بەشداربووی شەڕی عێراق بودجەیان بۆ تەرخاندەكرێـت

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share