نرخی نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ پێشنیازی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەگەڕێتەوە، بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیا کە کەرتی نەوت و گازیش بگرێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە 110.88 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخەکەی بەراورد بە پێشوو بەبڕی 70 سەنت و ڕێژەی 64% بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 108.33 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە نرخی پێشووی بەبڕی 48 سەنت و ڕێژەی 45% بەرزبووەوە.

ئێوارەی چوارشەممە هەردوو خاوی نەوتی برێنت و تەکساس بەرزبوونەوەیەکی پێوانەییان تۆمارکرد بە بەرزبوونەوەی نرخی هەر بەرمیلێک بە بڕی پێنج دۆلار.

کۆمسیۆنی ئەوروپا دوێنێ چوارشەممە لەزاری ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنەکەوە ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا تا کۆتایی ساڵی 2022 بەشێوەیەکی پلە بەپلە هاوردەی نەوتی ڕوسیا کەمدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئارسن ڤینگەر شرۆڤەكاری بین سپۆرتس لەسەر یارییەكەی ڕیاڵ و سیتی

بابەتی دواتر

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و سوپای عێراق هەڵایەكی پارتی بەدرۆدەخەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share