ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 300 هەزار دۆلار بۆ هاوڵاتییانی عێراقی تەرخانبكات كەلە ئۆكرانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بهسهرپهرشتى مستهفا كازمى كۆبووه و تاوتوێی چهند پرسێكى كرد لهنێویشیاندا دۆخی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی كە نیشتەجێی ئۆكرانیان.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەدواداچوون و هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوە كرا و ڕەزامەنديی درا بە تەرخانكردنی بڕی 300 هەزار دۆلار، تا وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئهو هاوڵاتییه عێراقییانه بكات كهلە ئۆكرانیا نیشتەجێن و ئاسانكارییان بۆ بكرێت لەو وڵاته دەربازیان بێت.