دوای 13 ساڵ لە مردنی ڕاستیی گۆرانییە “ئیسلامییەکەی” مایکڵ جاکسۆن ئاشکرا دەبێت

ئاژانسی فرانس پرێس ڕاست و دروستیی ئەو گۆرانییە دەخاتەڕوو کە بەزمانی ئینگلیزی و لەسەر ئاینی ئیسلام وتراوە، وەک پێشتر باس دەکرا گۆرانییەکە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانیبێژی کۆچکردووی پۆپی ئەمریکی مایکڵ جاکسۆن.

فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، ئەوەی تائێستا وتراوە کە گۆرانییەکە بەرهەمی مایکڵ جاکسۆنە ڕاست نین، بەڵکو خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانیبێژێکی پاکستانی کەنەدی، هیچ خاوەندارێتییەکی جاکسۆنی تێدانییە، چ لە هۆنراوە، چ ئاواز و چ وتنی گۆرانییەکە.

گۆرانییەکە بە زمانی ئینگلیزییە لەبارەی ئیسلام و حەج و عەمرە، لەهەندێک بەشیدا هەندێک لە ئەرکەکانی حەج و عەمرە پیشاندەدات.

لەماوەی ڕابردوودا کۆمێنت لەبارەی گۆرانییەکە دراوە وەک، “مایکڵ جاکسۆن گۆرانی بۆ کەعبە، مەکە و ئیسلام دەڵێت”، “گۆرانی مایکڵ جاکسۆن لەبارەی ئیسلام” و هەندێکیش ئەو گۆرانییە بە هۆکار دەزانن لە پشت “تیرۆرکردنی جاکسۆنەوە”.

ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، ئەو گۆرانییە خاوەندارێتیی دەگەڕێتەوە بۆ عیرفان مەکی گۆرانیبێژی کەنەدی بەڕەچەڵەک پاکستانی.

گۆرانییەکە بۆیەکەمجار لە هەژماری کۆمپانیایەک بەناوی “ Awakening Music” بڵاوبووەتەوە.

لە ناساندنی گۆرانییەکەدا هاتووە، نوسینی هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن عیرفان مەکی و ئاوازەکەشی لەلایەن هەریەکە لە عیرفان مەکی و ماهر زەینەوە دانراوە.

یەکێک لەو دەنگۆیانەی لەبارەی جاکسۆنەوە وتراوە، ئەوەیە مایکڵ جاکسۆن مسوڵمان بووە بەرلەوەی بمرێت، بەڵام خوشکەکەی بەناوی جێرمان جاکسۆن کە خۆی ئێستا مسوڵمانە ئەو هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت، “دژی بنەماکانی ئیسلام نەبووە بەڵام مسوڵمانیش نەبووە”.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا ئامادەی وەرگرتنی ئۆكرانیایە

بابەتی دواتر

تیك تۆك ماوەی ڤیدیۆكانی بۆ 10 خوولەك زیادكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share