ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویركرده‌وه‌، به‌یانیى ئه‌مڕۆ بەهای ڕۆبڵی ڕوسی به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا و به‌هاى یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته‌ 119 ڕۆبڵ به‌وه‌ش گه‌یشته‌ نزمترین ئاستی لە مێژوودا.

هاوكات میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، بانکی ناوەندیی ڕوسیا بۆ پاڵپشتیی دراوه‌كه‌ى نرخی سوودی بۆ %20 بەرزکردەوە.

هێرشه‌كه‌ى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا و سزاكانى ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا وایانكردووه‌ دراوى ڕوسی تا بێت زیاتر نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستبدات.

بابەتی پێشتر

ئاهەنگێك باڵیۆزی ئێرانی لە لەندەن بە دەركردن دا

بابەتی دواتر

نرخى دۆلار كه‌مێك دابه‌زی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا. نرخی نەوتی خاوی…
Total
0
Share