سوپای ئوردن رایدەگەیەنێت، فڕۆکە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، رێگرییان لە ژمارەیەک مووشەک و درۆن لە ئاسمانی وڵاتەکەدا کرد.
سوپای ئوردن لە راگەیەندراوێکدا باسلەوەدەکات، ئەو فڕۆکانەی کە بۆ بەرگری لە ئاسمانی وڵاتەکە بەکاردەهێندرێن، لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکە و ئاسایشی هاوڵاتییانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێگرییە بەمەبەستی پاراستنی خاکی وڵاتەکە و دانیشتووانەکەی بووە، کە رەنگە یەکێک لە درۆن یان مووشەکەکان، بکەونەخوارەوە و زیانی گیانیی لێبکەوێتەوە.