زیانه‌ سه‌ربازییه‌كانى ڕوسیا هه‌ڵكشا

وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئۆكرانیا ئامارێكى نوێی چوار ڕۆژى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژى ڕابردووى هێرشه‌كانى ڕوسیا، سوپاى ئۆكرانیا چوار هه‌زار و 300 سه‌ربازى كوشتووه‌ و 146 تانكیشیان تێكشكاندووه‌ به‌وه‌ش زیانه‌كانى ڕوسیا زیادیكرد.

هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ڕۆژه‌دا 975 ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.

23 خاڵ و سه‌نته‌رى په‌یوه‌ندی سوپاى ئۆكرانیا و 31 پارچه‌ سیسته‌مى ئێس 300 ، 48 ڕادار، هه‌شت فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رو 11 فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ خاركیڤ و كیێڤ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان 64 هاوڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراوه‌ و 160 هه‌زار هاوڵاتیش ئاواره‌بوون.

بابەتی پێشتر

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

بابەتی دواتر

ئەتۆمی ئابوری.. سیستمی سویفت چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share