نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد و بەرمیلێك خاوی برێنت گەیشتە 103 دۆلار.

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا نرخی نەوتی خاوی بەرزكردەوە و بەیانیی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، بەرمیلێك خاوی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و نرخی نەوتی خاوی تێكساس-یش لە 96 دۆلار نزیكبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا.

لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی سەربازیی دوێنێی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە و ئێوارەی دوێنێ خاوی برێنت گەیشتە 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەشێك لە نرخەكەی لەدەست دا، ئەمڕۆش جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبووەوە.

تینا تنگ شیكەرەوە لە ناوەندی سی ئێم سی بۆ چاودێریكردنی بازاڕ دەڵێت، “پێشبینیدەكەم نرخی نەوت بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە و ڕێژەیەكی زیاتریش بەرزببێتەوە”.

بابەتی پێشتر

یۆرۆپا لیگ.. بەرشلۆنە گەیشتە قۆناغی شانزە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئۆكرانیا: ڕوسیا دەیەوێت من بكوژێت و دوژمن لەناو پایتەختە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە نرخەکەی پێشووی دابەزیوە. لە…
Total
0
Share