بایدن بڕیاری سزادانی ڕوسیای دا.. هێزی ئەمریكی بەشداریی شەڕ ناكات

سزای چەند بانكێكی ڕوسی دەدرێت كە سەرمایەكەیان دەگاتە یەك تریلیۆن دۆلار

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا سزای ڕوسیا بدات، گەورەترین بانكەكانی وڵاتەكە سزاكان دەیانگرێتەوە، كە سەرمایەكانیان دەگاتە یەك تریلیۆن دۆلار، بەڵام هێزی سەربازیی ئەمریكی بەشداریی شەڕ لە ئۆكرانیا ناكات.

لە وتارێكدا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا قسەی لە بارەی وەڵامەكانی وڵاتەكەی دژی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ڕایگەیاند، بڕیاری سزادانی ڕوسیای داوە، سزاكانی بە “توند” وەسفكرد و وتی، ئەوپەڕی كاریگەریی لەسەر وڵاتەكە دەبێت.

بەوتەی سەرۆكی ئەمریكا، تەنها واشنتن ئەو سزایانە ناسەپێنێت، بەڵكو وڵاتانی بەهێزی دیكەش ئەو كارە دەكەن، لە نمونەی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، یابان، كەنەدا و چەندین وڵاتی دیكەش، “بەڵام دەركەوتنی كاریگەرییەكانی سزاكان لەسەر ڕوسیا هەندێك كاتی دەوێت”، وەك ئەوەی بایدن ڕایگەیاند.

سزاكانی ئەمریكا چەند بانكێكی سەرەكیی ڕوسی دەگرنەوە، “كە سەرمایەكەیان نزیكەی یەك تریلیۆن دۆلارە”، ئەمە جگە لە سزادانی چەندین كەسایەتیی باڵای ڕوسی، بێ ئەوەی ناوی ڤلادیمێر پوتین بهێنێت لە كەسایەتییە سزادراوەكاندا.

وەك ئەوەی جۆ بایدن ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بەشداریی شەڕ لە ئۆكرانیا ناكەن، بەڵام كاردەكەن لەسەر سنووردانان بۆ توانا سەربازییەكانی ڕوسیا لە پەرەپێدان و بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی.

بایدن، پوتین-یشی بە دەستدرێژیكار وەسفكرد.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و ئەژی ئەمین كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

یۆرۆپا لیگ.. بەرشلۆنە گەیشتە قۆناغی شانزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی…
Total
0
Share