ئەفغانستان.. تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلێکی فەرمانبەرانی کردە ئامانج

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی فەرمانبەرانی حکومەتی تاڵیبانی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کردە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی ئامانج نیوزی ئەفغانی سەربەخۆ بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتی چاکسازی و گەشەپێدانی حکومەتی بزوتنەوەی تاڵیبانی کردووەتە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە شوێنی رووداوەکە دوکەڵێکی زۆر بەرزبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان و ئەمبۆڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە”.

تا ئێستا هیچ لایەنێک ژمارەی زیانە گیانییەکانی رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا
لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا ڕووداوەكانی ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەری 2001 ئاشكرادەكات و ئاماژە بەو چالاكی و جموجۆڵانە…
Total
0
Share