عێراق داوا لە ئەوروپا دەكات 10 هەزار تیرۆریست وەربگرێتەوە

حكومەتی عێراق داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات 10 هەزار تیرۆریستی داعش وەربگرنەوە كە لە ڕۆژئاوای كوردستانن.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، پێویستە ئەوروپا ئەو 10 هەزار تیرۆریستەی داعش وەربگرێتەوە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە گرتووخانەی حەسەكە زیندانییان كردوون، “چونكە مەترسیین بۆسەر ئاسایشی عێراق”.

ئەعرەجی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كەربەلا بەشداریی كۆنگرەی نیشتمانی بۆ سنوورداركردنی توندڕەوی و تیرۆری كرد و ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیارێكی بوێرانەی داوە بە وەرگرتنی 450 خێزان لە كامپی هۆل كە 30 هەزار كەسی عێراقی لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا 20 هەزاریان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، “كامپەكە بە نەخوێندەواری و نەزانی و بیری تەكفیری تەنیوە، ترس و تۆقاندن بەسەریدا زاڵە و هێشتا تیرۆر مەترسییەكی ڕاستەقینەیە تیایدا”.

وتیشی، داوامان لە باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كردووە و بەردەوامیشین لە داواكردنی ئەوەی ئەركی ئاكاری و یاسایی خۆیان ڕابپەڕێنن و هاوڵاتییانی خۆیان كە لە گرتووخانەی حەسەكەن لای هێزەكانی سوریای دیموكرات وەربگرنەوە كە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار تیرۆریستە.

بابەتی پێشتر

سكاڵایەك 200 ملیارەكەی ڕاگرتووە

بابەتی دواتر

لە ڕووی ئابورییەوە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان چ سوودێكی هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share