ئەنجومەنی نوێنەران ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەران، 59 كەس ناوی خۆیان وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكردووە، 26 كاندید دوورخراونەتەوە و  33 كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پەسەندكراون.

ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، 26 كاندید دوورخراونەتەوە و كاندیدبوونیان هەڵوەشێندراوەتەوە، هۆكارەكانیش بریتین لە كشانەوە لە خۆكاندیدكردن (چوار) كەس، 14 كاندیدیش مەرجی ئەزموونی سیاسییان تیادا نەبووە، دوو كاندید بڕوانامەی زانكۆیان نەبووە و ئەزموونی سیاسییان نەبووە، سێ كاندید بەهۆی بەدەستنەهێنانی پشتگیریی بڕوانامەی زانكۆ و كاندیدێك بەهۆی ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیگرێتەوە و كاندیدێكیش سەرباری ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیگرێتەوە، ئەزموونی سیاسیی نەبووە و كاندیدێكی دیكەش مەرجی تەمەنی یاسایی نەیگرتووەتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، 33 كاندید مەرجە یاساییەكانی كاندیدبوونیان تیادابوون و ناوەكانیان وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پەسەندكراون.

ناوی كاندیدانی پەسەندكراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق:-

  • فەیسەڵ موحسین عەبود سەیاد كیلابی
  • عەبدولـلەتیف محەمەد جەمال ڕەشید شێخ محەمەد
  • ڕزگار محەمەد ئەمین حەمەسەعید ڕەمەزان
  • ڕەعەد خزەییڕ دەففاك سایل جەنابی
  • خالید سدیق عەزیز محەمەد
  • ئەحمەد موح عومڕان شوبین ڕوبەیعی
  • شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا عەلی نعێمی
  • خەدیجە خدایخش ئەسەد قلاوس
  • حەیدەر ڕەشید عەبدولڕەزاق گعێد تائی
  • كەمال عەزیز محەمەد ڕەحیم قەیتولی
  • حسێن موحسین عەلوان حسێن حەسەنی
  • جەمال كەبسوون حەمید عەباس
  • ئەحمەد خەلیل خزەییڕ خەلیل گاخۆری
  • ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەسەن حیلاوی
  • ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح ئەحمەد
  • لوئەی عەبدولساحیب عەبدولوەهاب محەمەد
  • كازم خزەییڕ عەباس حەسەن داوغنە
  • جەبار حەسەن جاسم عەبود
  • ڕێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح عارف
  • ئومێد عەبدولسەلام قادر تەها پاڵانی
  • هادی عەبدولحسێن سەدام محەمەد فرێجی
  • عومەر سادق مستەفا مەجید عەبدەلی
  • حەمزە بریسم سجیل موسحیب مەعمووری
  • سائیر غانم محەمەد عەلی عوسمان
  • ئەحمەد یەحیا جاسم جوەید ساعدی
  • ڕێبەر ئەحمەد خالید زوبێر بارزانی
  • حسێن ئەحمەد هاشم وداعە سافی
  • زافڕ عەبدولئەمیر جەبار عەبود قوڕەیشی
  • ئەحمەد ساجت هاشم حەسەن عامری
  • محەمەد عوبەید جەدوع عەبدوڵڵا
  • عەلی عەبد حەمەد داود تائی
  • عومەر ئەحمەد كەریم حەسەن بەرزنجی
  • فائیزە جەبار محەمەد باباخان
بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا ڕێوشوێنەكانی پشتبەستن بە بۆریی غازی (نۆرد ستریم 2) ڕادەوەستێنێت

بابەتی دواتر

لەناو وڵاتانی عەرەبییەوە كۆمەڵەی "بێ ئاینەكان" خۆی ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی لە سیناریۆكەی 2018 دەترسێت

پارتی لە سیناریۆكەی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەترسێت و بۆی هەیە نەچنە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.…
Total
0
Share