ئەمریكا بووەتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و غازەكەشی ڕوسیا لە ئەوروپا وەدەردەنێت

بەمدواییانە هەناردەی غازی سروشتیی ئەمریكا بۆ ئەوروپا بە ڕێژەیەكی بەرز زیادیكردووە، داتاكان دەڵێن ئەمریكا بووەتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و پێش سعودیە و ڕوسیا كەوتووە و دەیەوێت ڕوسیا بخاتە دەرەوەی بازاڕە فراوانەكەی ئەوروپاوە.

لەكاتێكدا ڕوسیا هەناردەكارێكی گەورەی غازی سروشتییە بۆ خۆرئاوای ئەوروپا و ڕێژەی 40%ی ئەو غازەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بەكاریدەهێنن، هەناردەكراوی ڕوسیایە، سەرباری ئەوەش هەناردەی غازی ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە ماوەیەك بوو پاشەكشەی كردبوو، جارێكی تر ئەمریكا بەهێزەوە گەڕاوەتەوە بازاڕەكانی ئەوروپا.

ئێستا ئەمریكا بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ بوارەكەدا دەكات، دەیەوێت خۆی ببێت بە باڵادەست و بازاڕی غازی ئەوروپا كۆنترۆڵبكات و ڕوسیا لە هاوكێشەكە وەدەربنێت، وەك ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەمریكا بووە بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گەورەترین هەناردەكاری غاز بۆ ئەوروپا، بەوەش پێش سعودیە و ڕوسیا كەوتووە كە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و غازن لە جیهاندا.

قەیرانی ئۆكرانیا و هەڵكشانی قەیرانی وزە لە ئەوروپا، هۆكاری بەهێزن بۆ بەهێزبوونی پێگەی ئەمریكا لە بازاڕی غاز و نەوتی جیهاندا، شیكاریی ڕۆژنامەكە پشتی بە لێكدانەوەیەكی دیكەش بەستووە، ئەویش ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیایە كە جۆنسن ڕایگەیاندبوو، “پێویستە پشتبەستنی ئەوروپا بە غازی ڕوسیا كەمبكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا بەشێک لە هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کشاندەوە

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەدرێتە ئیدارە سەربەخۆکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share