زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.

دکتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژمێریارەکان لە بانکەکانن بەمەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەی دەرماڵەی خوێندکاران”.

جەختیکردەوە کە دەرماڵەکە بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەمڕۆوە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پارەی دیاریکراو بۆ خوێندکارانی ناوشاری سلێمانی 40 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.

شەوی ڕابردوو نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران و خه‌رجنه‌كردنى پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران لە پەیوەندیی بەردەوامدان و ھەموو ھەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێنیشی بە خوێندکاران دا کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، ئەگەر تاوەكو ئەم چەند ڕۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و…
Total
0
Share