دەستپاكیی عێراق: ڕێگری لە بەهەدەردانی زیاتر لە 15 ترلیۆن دینار كراوە

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ڕابردوودا پێداچوونەوەی بە نزیكەی چل هەزار ئاگاداركردنەوە و دۆسیەی تاوانكاریدا كردووە و لێپێچینەوەی لەگەڵ زیاتر لە 50 وەزیر و ئەوانەی لەو پلەیەدان كردووە و بەهۆیەوە ڕێگری لە بەهەدەردانی زیاتر لە 15 ترلیۆن دینار كراوە.

دەستەكە ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی 2021ی خۆی لە چێوەی ڕاپۆرتێكدا خستەڕوو. دادوەر عەلاء جەواد ساعدی، سەرۆكی دەستەكە لە كۆنگرەیەكدا ڕایگەیاند، عێراق توانیوەتی بچێتە ناو بەشی نهێنیی بانكی نێودەوڵەتی، لەڕێی دەستەی دەستپاكی و سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی سویسرا، هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە بواری گێڕانەوەی تۆمەتباران و پارە بەتاڵانبراوەكانی دەرەوە.

ئاماژەشی بە باشبوونی پێگەی عێراق لە ڕاپۆرتی پێنوێنییەكانی گەندەڵیدا كرد كە ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بڵاویدەكاتەوە، بەهۆی بڕیاردان لە ستراتیژی نیشتمانیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

دەستەی دەستپاكی لە ڕاپۆرتی چالاكییەكانیدا ئاشكرایكرد كۆی ئەو سامانە گشتییەی ڕێگری لە بەهەردانی كردووە و لێكۆڵینەوەی تیاكردووە و بڕیاری دادگای لەسەر دەرچووە گەیشتووەتە (642,498,499,204) ملیار دیناری عێراقی و (10,025,779,729) ملیار دۆلاری ئەمریكی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ژمارەی ئاگاداركردنەوە و هەواڵلێدراو و دۆسیە دادوەرییەكان كە دەستەكە لەو ماوەیەدا بەدواداچوونی بۆكردووە گەیشتووەتە 37 هەزار و 166 دۆسیە كە ژمارەی تۆمەتبارەكانی 11 هەزار و 659 تۆمەتبار بووە، كە 15 هەزار و 290 تۆمەتیان ئاراستەكراوە، كە لەنێویاندا 54 وەزیری و ئەوەی لەو پلەیەدایە كراوە.

سەبارەت بە تۆمەتبار و تاوانبارانی هەڵهاتوو دەستەكە كاری لەسەر 224 بڕیاری دادگا كردووە و 116 دۆسیەی بۆ ڕادەستكردنی تۆمەتبارانی هەڵهاتوو كردووەتەوە كە لەنێویاندا شەش وەزیر و ئەوەی لەو پلەیەدان هەیە.

بابەتی پێشتر

مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح لەبارەی نەوتەوە داوای دیالۆگی هەولێر و بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share