دواى چه‌ند ڕۆژێك له به‌رزبوونه‌وه‌ى، ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت دوو دۆلار له نرخه‌كه‌ى كه‌مبووه‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا دوو دۆلار له نرخه‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بۆ نزیكەی 93.40 دۆلار دابه‌زیووه، له‌كاتێكدا له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو نرخه‌كه‌ى گه‌یشتبووه 96 دۆلار.
هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 92 دۆلار دابه‌زیوه.
بەپێی لێكدانەوەكانی ڕۆیتەرز، دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی جەنگى نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیاوە هه‌یه.