بایدن: سزاکانمان دژی ڕوسیا کاریگەریی لەسەر خودی ئەمریکاش دەبێت

لە وتارێکدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، “دەبێت وردبین بین لە دۆخی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ‏ئۆکرانیا، سزاکان کاریگەریی بۆ ئێمەش دەبێت، ناتوانین بڵێین زیانی بۆ ئێمە نابێت، ‏بەڕوونی کاریگەریی دەکاتەسەر نرخی وزە”.‏

دڵنیاییشی دا بە مۆسكۆ بەوەی “ئەمریکا و ناتۆ نابنە هەڕەشە بۆسەر ڕوسیا، ئێمە ‏نامانەوێت کێشە بۆ سەقامگیریی ڕوسیا دروستبکەین”.‏

بایدن بۆ گەلی ڕوسیا قسەی کرد و وتی، “ئێوە دوژمنی ئێمە نین، من پێموانیە ئێوەش ‏جەنگێکی خوێناویتان بوێت دژی ئۆکرانیا”.‏

ئەم وتارەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دێت، بە ‏کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا، “دوای ‏کۆتاییهاتنی ڕاهێنانەکانیان”.‏

لە ڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، “هێزەکانی ‏ڕوسیا لەهەردوو ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوا دەستیانکردووە بە کشانەوە”.‏

بابەتی پێشتر

دوو چه‌كدارى داعش له‌ زنجیره‌ چیاى حه‌مرین كوژران

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچلۆتی دوای شكستی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە كێبڕكێكارە سەرەكییەكانی بەجۆرێك دابەرزیوە، كە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا دابەزینی وای بەخۆیەوە…
Total
0
Share