پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوڕێكیان ده‌ستگیركردووه كه دایكه ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌ى خۆی به‌چه‌قۆ كوشتووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە.
باسیله‌وه‌شكردووه، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێکی بە ساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، بە گوێره‌ی راپۆرتی پزیشکی كوڕه‌كه‌ی نەخۆشیی دەروونی هەیە.
پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئافرەتەکە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵڵا محەمەد ئەمین) و کوڕەکەشی ناوی (ھ ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، له ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.