پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە ژنێك دەستگیركرا كه به‌چەقۆ هێرشى كردبووهسهر ژنێكى به‌ته‌مه‌نی کەسی نزیکی خۆی و به‌زۆر پاره‌ى لێسهندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه له بوونى ڕووداوێكى هێرشكردنه‌سه‌ر ژنێكى به‌ته‌مه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى ڕۆژهه‌ڵات چونه شوێنى ڕووداوه‌كه و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر تۆمه‌تبار دەستگیركرا.
ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتبار بەچەقۆ ھێرشیكردووەتەسەر کەسێکی نزیکی خۆی کە ژنێکی بەتەمەن بووە و برینداری کردووە و، بڕى 18 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینارى به‌زۆر لێسه‌ندووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (گ.ى.ف.) له‌دایكبووى 1973 به بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا كه بردویه‌تى له‌گه‌ڵ چه‌قۆیه‌كدا.