پۆلیسی سلێمانى نۆ كه‌سی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانى ڕایگه‌یاند، نۆ كه‌سیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ ده‌ستگیركرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردووه‌، شه‌وى ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ له ‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س به‌ چه‌قۆ برینداربوون.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه ‌و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به ‌هاوكاریى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن هه‌شت تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێک و دوو چه‌ك له‌ جۆرى كڵاشینكۆف، ده‌مانچه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا، دواتر له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه‌ توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه‌ ده‌ستگیربكرێت .

له ‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له ‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه‌ ژماره‌یان نۆ كه‌سه‌، به‌ بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌ .

بابەتی پێشتر

لە دوای ڕاپەڕین، لە هەڵەبجەش هۆشداریی دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون

بابەتی دواتر

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تيرۆر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری له‌ ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژ به‌ سه‌رپێچیكاران ده‌دات ده‌شڵێت، كه‌می…
Total
0
Share