پاکستان.. زیاتر لە 80 کەس بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان پیاوێکیان کوشت

پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، لە ویلایەتی “پەنجاب” لەو وڵاتە، 80 کەسیان دەستگیرکردووە کە بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان کەسێکیان کوشتووە.

چیرۆکی کوشتنی پیاوە پاکستانییەکە بەشێوەیەکە، کاتێك خەڵکی ناوچەكە زانیویانە کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان لە گوندی “خانیوال” لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، هەر لە نزیک بنکەی پۆلیس پیاوەکە کەوتووەتە بۆسەی دەیان پیاوی تووڕەوە کە کۆبوونەتەوە لە دژی تۆمەتبارەکە و لەوێدا کوشتوویانە.

عومران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەبارەی ئەو دۆسییەوە ڕایگەیاندووە، “لێکۆڵینەوەی توند دەکرێت لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە، دڵنیابن کە یاسا بڕیاردەدات”.

کۆماری ئیسلامیی پاکستان ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 220 ملیۆن کەسن و لەو ژمارەیەش %90ی موسڵمانی سوننی مەزهەبن، ساڵانە دەیان حاڵەتی کوشتن و توندوتیژی ئەنجامدەدرێن بە پاساوی “کفرکردن” .

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 96 دۆلار

بابەتی دواتر

لە دوای ڕاپەڕین، لە هەڵەبجەش هۆشداریی دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی…
Total
0
Share