بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان دووربگرن لە دابینکردنی حەجی بازرگانی و ده‌ڵێت، تائێستا سعودیه هیچ بڕیارێکی له‌باره‌ى پرۆسەی حەجی ئەمساڵەوە ده‌رنه‌كردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، چەند ڕۆژێكە بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عه‌مرەی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودییەوە بەدەستمان نەگەیشتووە”.
ده‌شڵێت، هەر زانیارییەكیش هەبێت سەبارەت بە پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاویدەكەینەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داواشیکردووه، “هاوڵاتییان خۆیان بە دووربگرن لەم بانگەوازە بێبنەمایانە و سامانی خۆیان بە هەدەرنەدەن”.
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عه‌مرە بە مافی خۆی دەزانێت كە ڕێكاری كارگێری و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتەبەر كە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاوڵاتییان بكەن”.