شاژنی بەریتانیا ئەدمینی دەوێت.. مووچەی ساڵانە ٦٠ بۆ ٦٧ هەزار دۆلارە

ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا

کۆشکی باکێنگهام لە بەریتانیا ڕایگەیاند پێویستی بە شارەزایەکی بواری تەکنەلۆجیایە بۆ بەڕێوەبەردنی هەژمارە فەرمییەکانی شاژنی بەریتانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی نزیکەی ٦٠ بۆ ٦٧ هەزار دۆلاریان وەک مووچە داناوە.

کۆشکی شاهانەی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا داوای لە شارەزایان و کەسانی پسپۆڕی بواری تەکنەلۆجیا کردووە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سیڤی خۆیان پێشکەش بکەن، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ئەدمینی لاپەڕە و هەژمارەکانی خێزانی ئیلیزابێسی دووەمی شاژنی وڵات، کۆتا وادەش ٢٤ی ئەم مانگەیە.
کۆشکی شاهانە لەتویتەری شاژنەوە ڕوونکردنەوەی زیاتریان داوە و نوسیوویانە: پێویستە کەسی داواکار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە ڕێگەی کۆمێنتەوە سیڤیی خۆی پێشکەش بکات و لە هەموو جیهانەوە خوێنەران دەتوانن بیبینن، لەکۆتاییشدا باشترین کەس هەڵدەبژێردرێت و ساڵانە لەپای بەڕێوەبردنی لاپەڕە تایبەتەکانی خانمی یەکەمی بەریتانیا بڕی ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار پاوەند [٦٠ بۆ ٦٧هەزار دۆلار] وەردەگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە بەریتانیەکانەوە پاڵپشت بە ڕاگەیانراوەکەی کۆشکی شاهانە بڵاوکراونەتەوە، کارمەندێکی ئاسایی تیمی تەکنەلۆجی کۆشکی شاهانە و شاژنی بەریتانیا ساڵانە بڕی (٣٠ هەزار پاوەند) موچە وەردەگرێت، بەڵام ئەو کەسەی بە پێشکەشکردنی کارامەیی خۆی تا ٢٤ی دیسەمبەر هەڵدەژێردرێت دەبێتە سەرۆکی تیمی بەڕێوەبەر و مووچەکەی لە کارمەندەکانی دیکە زیاتر دەبێت و بڕی ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار پاوەند مووچەکەی دەبێت، ئەرکی ئەو کەسەش بەڕێوەبردنی لاپەڕەکان و پێداچوونەوە و چاودێریکردنی کاروباری کارمەندەکانە بەپێی ئەو ئەزموونەی لەبوارەکەدا بەدەستی هێناوە، جگە لەوەش ڕۆژانە ژەمە خۆراکی پێویست لە کۆشکەوە بۆ ئەو کەسە دابین دەکرێت.
پەیجە فەرمییەکانی شاژن و خێزانی شاهانەی بەریتانیا لە ئینستاگرام (٦.٩) ملیۆن فۆڵۆوەر و لە فەیسبوک پێنج ملیۆن لایک و لە تویتەر (٤.١) ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
بابەتی پێشتر

چین دەستدەکات بە گەڕان بە دوای ئەو هەسارانەی بۆ ژیان شیاون

بابەتی دواتر

ئەو گوندە ئیتالییەی ساڵانە ئاهەنگی ناشرینی دەگێڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share