داواكارییەکی بەپەلە لە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانه‌وه‌

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانى سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیداریەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات و ده‌ڵێت گرانبوونى عه‌له‌ف زیانی زۆری پێگەیاندون.

نازم عه‌بدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە بانگەوازێکدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى پارێزگاكه‌ى كردووه‌ ده‌ڵێت، “لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى و ئه‌وه‌ش مەترسی گەورە دروستدەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پڕۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی مریشک”.

باسیله‌وه‌شكردووه‌، “گرانبونی ڤیتامینەکان، دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین”.

بۆیه‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێیوایه‌، تاكه‌ چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان “کردنەوەی ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە، چونكه‌ نرخی ئالیک و جوچک لەو وڵاتە هەرزانتره‌ و کوالێتی گونجاوە بۆ خاوەن پڕۆژەکان.”

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

بابەتی دواتر

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ شەقامی سەرەکی داخران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌كاتژمێر 11:30 پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆه‌ تا كاتێكی نادیار سێ شەقامی سلێمانی داخراون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share