باڵندەیەكی جۆری فلامینگۆ لە سنوری برادۆست دۆزرایەوە

فلامینگۆ

لە ڕووداوێكی دەگمەندا باڵندەیەكی جۆری فلامینگۆ لە سنوری برادۆست دۆزرایەوە و بەخێوكاری ئێستای باڵندەكه دەڵێت، ڕۆژانە چاودێری دەكەم.

فەیسەڵ مستەفا، دانیشتووی سنوری برادۆست بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “کاتێک بینیم ئەو جۆرە باڵندە دەگمەنە بە ئاسمانەوە دەفڕی زۆرم پێ سەیربوو”.

پاش ماوەیەك لە فڕین، باڵندەكە لە نزیك شوێنی ئەركی سەربازیی فەیسەڵ نیشتووەتەوە و ئەو وتی، “دیاربوو کە ھیچ شوێنێکی نەبوو بۆی بڕوات و زۆر ھیلاکی پێوە دیاربوو بۆیە چومە لای و گرتم و ئێستاش لە ماڵەوە بەخێوی دەكەم”.

فلامینگۆ باڵنده‌یه‌كی قاچ و مل باریكی كه‌نار ده‌ریاكانی ئه‌وروپایه‌، نیشتمانی ده‌كه‌وێته‌ باشووری كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی كاریبی له‌ ئه‌وروپا، بەڵام توانای فڕینێكی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌ندێك جار له‌ نێوان كیشوه‌رەكان كۆچ ده‌كه‌ن.

فەیسەڵ كە لەئێستادا ڕۆژانە چاودێری باڵندەكە دەكات ئەوەشی خستەڕوو، بۆ یەکەمجارە باڵندەی جۆری (فلامینگۆ) لە دەڤەری ئێمەدا دەدۆزرێتەوە.

ئه‌م باڵنده‌یە، كە لە خێزانی لەقلەقن، حه‌ز به‌ گه‌رما و ئاو ده‌كه‌ن و ڕووه‌ك خۆرن، جۆره‌ها ڕه‌نگی هه‌یه‌ و باوترینیان ڕه‌نگی سپی و په‌مه‌یی و شینه‌.

فلامینگۆ له‌ ساڵێكدا دوو هێلكه‌ ده‌كات و یه‌ك دانه‌یان ده‌بێت به‌ باڵنده‌، به‌رده‌وام به‌كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن، له‌كاتی خه‌وتندا به‌ پێوه‌ ده‌وه‌ستن و سه‌ریان ده‌خه‌نه‌ ژێر باڵیانه‌وه.

بابەتی پێشتر

جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی لە سعودییە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

حزبە ئیسلامییەكانی هەرێم لەبارەی ڕێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی چی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share