ئەدهەم بارزانی: مەترسی لەسەر ژیانم هەیە

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەخاتەڕوو و دەڵێت، “درۆن بەسەر ماڵەکەمدا دەسوڕێتەوە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن مەترسی لەسەر ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم هەیە”.

ئەدهەم بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ماڵەکەیدا بەرە و فڕۆکەخانەی هەریر تێپەڕیوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام پاش چەند خولەکێک جارێکی دیکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەسەر ماڵەکەیدا سوڕاوەتەوە.

ئەدهەم بارزانی دەڵێت، “نیگەرانین لە ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم، ئەم دۆخە بە مەترسی دەزانم لەسەرمان و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن”.

بابەتی پێشتر

بۆچی ڕوسیا دەیەوێت ڕێگری لە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ بکات؟

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. تەرمی کچێکی 17 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنی پەت بەملییەوە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك بوو بە دوو بەشەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بوو بە دوو بەشەوە. پەیامنێرمان پێی راگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر…
Total
0
Share