هەموو ئەوانەی دەتەوێت لەبارەی ئایفۆن 12ەوە بیزانیت

ئایفۆن

كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەكەی (ئایفۆن 12) لەمساڵدا، لەو نێوەندەشدا هەندێك زانیاری دەربارەی جۆر و تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەكە دزەی پێكراوە.

بەپێی زانیارییەكان چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیاكە چوار جۆر ئایفۆن 12 بەرهەمبهێنێت، دووانی ئاسایی و دووانی دیكەش لە جۆری (PRO) و ناوەكانیشیان بەمجۆرە دەبێت، (iPhone 12 وiPhone 12 Max وiPhone 12 Pro وiPhone 12 Pro Max).

دەربارەی نرخیش دەوترێت كە لە 649 دۆلارەوە دەستپێدەكات تا سەروو 1099 دۆلار بەجۆرێك ئایفۆن 12 نرخەكەی 649 دۆلار دەبێت و پڕۆماكس-یش 1099 دۆلار دەبێت.

بەشێوەیەكی گشتی كۆمپانیای ئەپڵ جۆرە نوێیەكانی ئایفۆن لە مانگی تشرینی یەكەم ڕادەگەیەنێت، نزیكەی 10 ڕۆژ بەر لەوەی بیخاتە بازاڕەكانەوە، بەڵام پێشتر ئەپل ئاشكرایكرد كە مۆبایلە نوێیەكەی ئەمساڵ چەند هەفتەیەك دوادەكەوێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت خستنەڕووەكە لە 12ی تشرینی یەكەمی داهاتوو یان دەوروبەری ئەو وادەیە بێت.

دەربارەی شێوەیش ئایفۆنەكە لەڕووی پێكهاتەی دەرەوەی جیاواز دەبێت لەو جۆرەی لە ئایفۆن 11 بەكارهێنراوە و نزیكتر دەبێت لە شێوە و جۆری ئایفۆن 5. هەروەها لە پشتەوەش خاوەن دوو كامێرا دەبێت لەجیاتی سێ.

هەروەك رەنگی سەوز كە لە ئایفۆن 11 بەكارهێنرا بۆ ڕەنگی شین لەم جۆرە نوێیەدا دەگۆڕدرێت.

سەبارەت بە سیستمی 5G-ش بەپێی زۆرینەی پێشبینییەكان ئایفۆنەكە تایبەتمەندی بەكارهێنانی ئەو سیستمەی ئینتەرنێتی تێدادەبێت.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەكرێت تا ساڵی 2050 زیاتر لە یەك ملیار كەس دەربەدەربن

بابەتی دواتر

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ئەنکەرەی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share