سپۆتیفای و تۆرێس هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بەرشلۆنە بووە

بەهۆی دوو گرێبەستی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە، فیران ڕیڤیتێری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

دوای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکرد، کە فیران ڕیڤیتێری بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی دۆسیەی دارایی دەستیلەکارکێشاوەتەوە، کەسایەتییەکە ڕایگەیاند، کە ئیدارەی بارسا بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا باشترین کاریانکردووە و داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانیان دەکات، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ هۆکاری تایبەتی گەڕاندووەتەوە.

ئێزگەی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، وازهێنانی ڕیڤیتێر بەهۆکاری تایبەتی نەبووە، بەڵکو ناڕازیبووە لە دوو جوڵەی خوان لاپۆرتا و ئیدارەی بارسا، بەهۆی ناکۆکییەکانەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

یەکەم هۆکاری ناکۆکی نێوان ڕیڤیترێر و لاپۆرتا پەیوەندیی بە کڕینی فیران تۆرێسەوە هەبووە بە بڕی 55 ملیۆن یورۆ، ڕیڤیتێر پێیوابووە، یانەکە ملیارێک و 350 ملیۆن یورۆ قەرزدارە و باشترە خۆپارێزی لە بەکارخستنی پارەدا بکرێت.

دووەم هۆکاریش، ڕێککەوتنی نێوان بەرشلۆنە و کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بووە وەک سپۆنسەری سەرەکیی یانە، ڕیڤیتێر پێیوابووە چاوەڕوانکردن باشترین بڕیارە و بەنزیکی زانیوە بە زیاتر لە 280 ملیۆن ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای گۆڵدن ساکسدا بکەن، بەڵام لاپۆرتا و هاوکارانی ئامادەنەبوون گوێبیستی پێشنیازەکانی بن.

 

 

بابەتی پێشتر

(NBA) - فینێکس لە لوتکەدایە و کەوتنی هیوستن بەردەوامە

بابەتی دواتر

مانی خەون بە ڕیاڵ و بارساوە دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020 دووچاری ئاستەنگی هونەری دەبێت. کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی…
Total
0
Share