کۆمسیۆن بڕیاریدا جیاکردنەوە و ژماردنی بەشێک لە دەنگەکان بە دەستیی بێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڕیاریدا پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگی ئەو سندوقانەی کە ئامێرەکان نەیانناردوون بە دەستی بێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە ماددەی 10 بڕگەی یەکەمی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023 کە دەڵێت”لە کاتێکدا لە رێگەی ئامێرەکانەوە نەتوانرا ئەنجامەکان بنێردرێت، ئەوا سندوقەکان دەگوێزرێنەوە بۆ بنکەی وردبینی مەرکەزی و پشت بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەبەسترێت” بڕیاردرا ئەنجامی ئەو بنکانەی کە ئامێرەکان نەیانتوانیوە بیاننێرن، سندوقەکان دەگوازرێنەوە بۆ شاری بەغداد بە دەست دەنگەکان جیادەکرێنەوە.

دوێنێ شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، لە بەشێک لە بنکەکان ئامێرەکانی تایبەت بە ناردنی ئەنجامەکان، نەیانتوانی ئەنجامەکان رەوانە بکەن، بۆیە کۆمسیۆن بڕیاریداوە ئەو سندوقانە ببرێنە شاری بەغداد و لەوێ دەنگەکان بە دەستی جیابکرێنەوە و بژمێردرێن.

 

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: كوردانی كەركوك بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنن كە چیتر زوڵم قبووڵ ناكەن

بابەتی دواتر

لە کەناراوەکانی لیبیا 61 کۆچبەر خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share