سەرۆكایەتیی كۆمار لەبارەی بۆشایی دەستووری داوای ڕوونكردنەوە لە دادگای فیدراڵی ‏دەكات

باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی فیدڕاڵی

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق داوای شیكردنەوە بۆ ماددەی 72ی دەستوور دەكات ‏دەربارەی بۆشایی دەستووری لەبارەی پرسی سەرۆك كۆمارەوە.‏

لە نووسراوێكدا كە بە ژمارە 295 لە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوبات ئاراستەی سەرۆكی ‏دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەڵێت، “داوا لە دادگاكەتان ‏دەكەین شیكردنەوە بۆ ماددەی 72 بكەن، كە دەقەكەی چارەسەری دیارینەكردووە، ‏لەكاتێكدا ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران نەتوانێت چارەسەری داوا دەستوورییەكان بكات و ‏مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە لەبارەی ئەرك و كارەكانی سەرۆك كۆمار لەو ماوەیەدا ‏بەمەبەستی ڕوونەدانی بۆشایی دەستووری”.‏

دوای ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی ‏نوێنەران نەبوون، دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ‏دواخرا.‏

بەپێی ماوە دەستوورییەكان، پێویست بوو دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی نوێی ‏كۆماری عێراق هەڵبژێرێت، بەڵام ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران نەچوونە هۆڵی ‏پەرلەمانەوە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە چەند جارێك زەنگی چوونەژوورەوەی لێدا، بەڵام ‏بێسوود بوو.‏

پێشبینیكراو بوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سەرنەگرێت، بەتایبەت ‏دوای دوو هەڵوێست لە موقتەدا سەدر و بڕیارێك لە دادگای فیدراڵییەوە، كە پرسەكەیان ‏ئاڵۆزتر كرد.‏

بابەتی پێشتر

لێكۆڵینەوەیەك: 10 ڕۆژ تووشبوون بە كۆرۆنا 10 ساڵ پیرتدەكات

بابەتی دواتر

بە خۆبەش دەبێتە سەرباز لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share