چیرۆکی “هاشم عەزیز” ئەو کوردەی دوای 36 ساڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە

دوای دۆزینەوەی سەدان تەرمی شەڕی ئێران و عێراق و تەواوکردنی پشکنینی ‏DNA، ‏تەرمی کوردێکی خەڵکی شاری کەرکوک بەناوی “هاشم عەزیز نادر” ڕادەستی ‏کەسوکارەکەی کرایەوە.‏

کەسوکاری “هاشم عەزیز” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویانكردەوە، “هاشم عزیز ‏نادر،  کە خەڵکی شاری کەرکوک بوو، سەربازێکی سوپای عێراق بوو لە ساڵی 1986 لە ‏هێرشەکەی ئێران بۆسەر ناوچەی مەهران، بێسەروشوێن بوو و بە (مفقود) ‏ئەژمارکرابوو، لە دوای 37 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن دەزگای مانگی ‏سوور و دەزگای مافی مرۆڤ، تەرمەکەی لە گۆڕستانی حەسەن بەصری لە قەزای زوبێر ‏لە پارێزگای بەسرە  دۆزرایەوە، کەسوکارەكەی لە شوێنەكە ئامادەبوون بۆ وەرگرتنەوەی ‏تەرمەکەی”.‏

دوای وەرگرتنەوەی تەرمی “هاشم عەزیز”، لە گۆڕستانێکی شاری کەرکوک جارێکی ‏دیکە بەخاکسپێردرایەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

بۆ “لێكۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەكان” لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكهێندرا

لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ سەردانیكردنی هەندێك لەو ناوچانەی هەرێم كە خۆپیشاندانیان تیادا بەڕێوەچووە، ‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ…
Total
0
Share