نەیتوانیوە ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.. گەنجێکی کورد کۆتایی بە ژیانی هێنا

وێنە: هەنگاو

دوای چیرۆکی “دۆسکی ئازاد”، چیرۆکی “ڕێبوار ئیبراهیم” لە شاری مەریوان، ‏نزیکترین ڕووداوی هاوشێوەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن، ‏ئەمەی دووەمیان دوای شکستی هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ڕەگەز، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‏هێنا.‏

ڕێبوار ئیبراهیم، گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوان بوو و پێشتر ناسنامەی خۆی وەک ‏‏”کچێکی ترەنس” ڕاگەیاندبوو، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەیتوانیوە ‏ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت، ئەوەش گەنجە کوردەكەی بەرەو گۆشەگیری بردبوو.‏

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، کەسوکاری ڕێبوار سەردانی مامۆستای ئاینییان ‏کردووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەو گەنجە و گونجاویی گۆڕینی ڕەگەزی لە ڕوانگەی ‏شەرعەوە، بەڵام ئەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕێبوار تووشی خەمۆکی بووە، تا خۆکوشتنی.‏

پێش ڕێبوار، چیرۆکی “دۆسکی ئازاد” لە هەرێمی کوردستان، دیسانەوە بە مەرگ ‏کۆتاییهات، کاتێک کەسێکی ترەنس هەموو بەربەستەکانی شکاند و ڕەگەزی خۆی گۆڕی، ‏بەڵام برایەکی کۆتایی بە ژیانی هێنا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
Total
0
Share