پارتی بەناچاری بڕیاریدا سبەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکات

لەدوای ئەوەی زۆرینەی فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران بڕیاریاندا سبەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکەن پارتی – یش بەناچاری بڕیاریدا سبەی بەشداری دانیشتنەکە نەکات.

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات بۆ دوو بڕگە.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ڕێكارەكانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار ڕابگرێت.

بەپێی دەقی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، لەسەر ئەو سكاڵایەی كە دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری كراوە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ڕێوشوێنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە قبوڵكردنی (هۆشیار مەحمود محەمەد) وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار.

هۆكاری ڕاگرتنی كاندیدبوونی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەوەیە كە “قبوڵكردنی كاندیدكردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، پێچەوانەی حوكمەكانی دەستوورە و پێشێلكارییەكی گەورەی ئەو دەقانەیە كە لە دەستووردا هاتوون، چونكە ناوبراو مەرجەكانی ماددەی (68/سێیەم)ی دەستووری عێراقی ساڵی 2005ی تیادا نین”، وەك دادگای باڵای فیدراڵی دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە عەنكاوە خۆی كێشا بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا و كەوتەخوارەوە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە” گردجوتیار” لە ناحیەی عەنكاوە كەوتەخوارەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
Total
0
Share