لە سنووری کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

لە سنووری پارێزگای کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵی کە پێدەچێت هی کچانی ئێزدی بێت دۆزرایەوە و لەلایەن تیمی تایبەتەوە دەست بە هەڵدرانەوەی کرا.

دەزگای شەهیدانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت رووفاتی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە كوژراون”.
باسیلەوەشکرد، :”بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن داعشەوە كۆمه‌ڵكوژ كراون”.

ئاشکراشیکرد، “دوای تەواوکردنی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری ده‌كرێنه‌وه‌، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بە ئامانجی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان وه‌ك قوربانیانی دەستی تیرۆر”.

لە ئێستادا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و سەرقاڵی دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی رووفاتەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت. لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی…
Total
0
Share