ئەمریكا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی دهۆك دەكات

كونسوڵخانەی ئەمریكا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی ئەو گەنجەی دهۆك دەكات، كە بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزەوە لەلایەن برایەكیەوە كوژرا.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر تویتێكی بڵاوكردووەتەوە، نیگەرانە لە كوشتنی دۆسكی ئازاد، گەنجەكەی دهۆك، بە “قوربانیی كوشتنی شەرەف” وەسفیكردووە، بۆیە بە توندی سەركۆنەی كوشتنەكەی كردووە و دەڵێت، “توندوتیژی و جیاكارییە”.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوی کوشتنەكە بکەن و بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا بكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجێك لە دهۆك، كە ڕەگەزی خۆی گۆڕیبوو، لەلایەن برایەكیەوە كوژرا، ڕووداوەكە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پێشتر

گروپێك مووشەكبارانكردنی سەربازگەكەی توركیای گرتەئەستۆ

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی گەورەترین فراكسیۆن یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share