چۆنیەتیی فێربوونی هونەری ئەتەکێت

ئەتەکێت، کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی فەرەنسییە و لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەوە بەکاردەهێنرێت، هونەری خەسڵەتە بەرز و پەسەندەکانە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، یان کۆدێکی ئەخلاقییە و لە ڕووی نۆرم و نەریتەکانی کۆمەڵگەوە پەسەندکراوە.

ماڵپەڕی “موضوع” بابەتێکی لەبارەی ئەتەکێتی گفتوگۆ، ئەتەکێتی شوێنە گشتییەکان و هونەری ئەتەکێت بڵاوکردووەتەوە و چەند خاڵیکی لەوبارەیەوە خستووەتەڕوو.

ئەتەکێتی گفتوگۆ:

• قسە بە کەسێک مەبڕە کە خەریکە قسە دەکات.
• لە کاتی باسکردنی هەر کەسێکدا ناوی بهێنە.
• بە زمانێک قسە مەکە کە کەسی بەرانبەر نەیزانێت یان لێی تێنەگات.
• قسەوباس بە کەس مەبڕە، تەنانەت ئەگەر ئەو نوکتە یان چیرۆکەی بەرانبەرەکەت بۆت دەگێڕێتەوە، پێشتریش بیستبێتت.
• خۆت بەدوور بگرە لەو قسانەی بەرانبەرەکەت دڵی پێی تێکهەڵدێت.

ئەتەکێتی شوێنە گشتییەکان:

• پێویستە پیاو لە کاتی سڵاوکردن لە ژنێک، جگەرەکەی دەمی لابدات.
• پێویستە گەنجەکان ڕێگە بۆب بەتەمەنەکان بکەنەوە و ڕێز پیشان بدەن.
• کاتێک لەسەر جادە چاوت بە یەکێک دەکەوێت پێویستە لە گۆشەیەک بوەستن کە ڕێگە لە پیادەڕۆیان نەگرن.
• لە کاتی وەرگرتنی هەر خزمەتگوزارییەکدا پێویستە سوپاسگوزاری خۆت دەرببڕیت.

ئەتەکێتەکانی دیکەی بەکەڵک بۆ هونەری ئەتەکێت:

• زیاد لە ڕادە بە هیچ کەس و شتێکدا هەڵمەڵێ.
• پەنجە بۆ کەس ڕامەکێشە.
• لە شانوشەوکەتی کەس کەم مەکەرەوە.
• بە قسەی زبر و ئازاردەرەوە ماڵ بەجێ مەهێڵە.
• هاوڕێکانت پشتگوێ مەخە.
• بە نەهامەتی کەسانی دیکە پێمەکەنە.
• بەڵێنی درۆزنانە مەدە.
• مەبەخشە لەسەر بنەمای ئەوەی پێتببەخشرێت.
• لە شوێنە گشتییەکان دەمودانت مەشۆ یان نینۆکت مەکە.
• خۆت لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵمەقورتێنە.
• تەماشای مۆبایلی ئەوانی تر مەکە، بەتایبەتیش ئەو کاتانەی شتێک دەخوێننەوە یان دەنووسن.
• لە کاتی قسەکردندا، بۆ سەرنجڕاکێشانی بەرانبەرەکەت، بە پەنجە تێی مەکوتە.
• وەڵامی پرسیارێک مەدەرەوە کە لە خەڵکی دیکە کراوە.
• ئامانەتی کەس، بەبێ مۆڵەتی خاوەنەکەی، بە کەسی دیکە مەدە.
• ئەو پارانەی قەرزی دەکەیت، بیانگێڕەوە.
• جووڵەیەک مەکە بەرانبەرەکەت وەڕز بکات؛ وەک قسەکردن بە دەنگی بەرز.
• کە چاوت دەکەوێتە سەر چاوی کەسێک، زەردەخەنەیەک بەڕوویدا بکە.
• لە کاتی هەڵەکردندا داوای لێبووردن بکە.
• داوای لێبووردن قبووڵ بکە.
• خۆشدوویی بۆ خەڵکی بکە و شتێکیان پێبڵێ کە هانیان بدات.
• بە دەنگێکی نزم قسە بکە و نان بخۆ.

بابەتی پێشتر

دوکانێک لە ئەڵمانیا کێک لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێت دروستدەکات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: لە داهاتوودا 3 ملیار کەس لە دۆخێکدا دەژین کە مرۆڤ بەرگەی ناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share