سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان چەند پلەیەكی دیكە بەرزدەبنەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە دوو بەیانییەوە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێم بكات.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر 14 پلە، سلێمانی 12 پلە، دهۆك و هەڵەبجە 13 دەبن.
بەڵام كەشناسی پێشبینییكردووە سبەینێ ئاسمانی هەرێمی كوردستان سەرەتا ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و هەوری تەواو.
پلەكانی گەرماش بۆ سبەینێ نزیكەی دوو پلەی دیكە بەرزدەبنەوە.